كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ده‌ركراوی قه‌تاری شاریی ئه‌هواز، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی گوڵان، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له یه‌كساڵ به‌سه‌ر ڕاگیرانی چالاكییه‌كانی قه‌تاری شاریی ئه‌هواز، هێشتا حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی ده‌ركراوی ئه‌م پڕۆژه‌یه په‌رداخت نه‌كراوه. شایانی باسه، كارگای قه‌تاری شاریی ئه‌هواز له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٧وه به‌هۆی ئه‌و شته‌ی كه له لایه‌ن په‌یمانكاره‌وه ناوی نراوه “كێشه‌وگرفتی ماڵی” ته‌عتیل كراوه و له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا، به‌شێكی زۆر له حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی بێكار كراوی ئه‌م ناوه‌نده په‌رداخت نه‌كراوه.