ڕۆژی شه‌ممه ٣ی ڕه‌شه‌ممه، كرێكارانی شاره‌داریی مه‌ریوان بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی له‌مباره‌وه ڕایانگه‌یاندووه، جگه له په‌رداخت نه‌كردنی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌سته‌كانی ئه‌مساڵیان، جێژنانه، مه‌زایا و هه‌روه‌ها چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ستی پاره‌كه‌یان هێشتا په‌رداخت نه‌كراوه. ده‌شڵێن: به‌دوای چه‌ندین جار به‌دواداچوون بۆ ئۆستانداریی، سه‌رئه‌نجام شاره‌داریی بڕی دوو مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیانی په‌رداخت كردووه. كرێكارانی ناڕازیی ڕاشیانگه‌یاندووه، له ئێستادا، حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی خه‌رمانان، ڕه‌زبه‌ر، خه‌زه‌ڵوه‌ر، سه‌رماوه‌ز و به‌فرانباری پاره‌كه‌یان و هه‌روه‌ها حه‌قده‌ستی مانگی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵیشیان هه‌تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه جێژنانه‌ی ئه‌مساڵیشیان هێشتا نه‌خراوه‌ته سه‌ر حیسابه‌كانیان.