كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی سه‌رتاسه‌ری ئێران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی گوڵان، له‌ئاست دانانی سه‌هامی سندقووقی پاشه‌كه‌وتی فه‌رهه‌نگیان له بوورس، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی مۆعه‌لیمانی ناڕازیی، ئه‌م سندووقه كه له پێنج له‌سه‌دی حقووقی مانگانه‌ی سه‌رجه‌م مۆعهلیمان دابین ده‌كرێ، ده‌بێ بۆ ته‌نیا بۆ مۆعهلیمان خه‌رج بكرێ و نابێ سههامهكهی جگه له كۆمه‌ڵگای مۆعهلیمان و فه‌رهه‌نگیان له شوێنێكی دیكه خه‌رج بكرێ. ده‌شڵێن: له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن نابێ كه‌سی دیكه جگه له فه‌رهه‌نگیان وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م سندووقه دابنرێت و دانانی كه‌سانی دیكه به زیانی مۆعهلیمان و فه‌رهه‌نگیان ته‌واو ده‌بێت.