كۆمه‌ڵێك له دووكاندارانی بازارچه‌ی ساحێلی به‌نده‌ر توركه‌مه‌ن، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی گوزه‌رانیان له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شارستانی توركمان له ئۆستانی گولستان كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی دووكاندارانی ناڕازیی، پێڕاره‌كه به‌هۆی ڕووداوی لافاو و ئه‌مساڵیش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، زیانێكی زۆریان به‌ر كه‌وتووه. ده‌شڵێن: له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ویرووسه و به قه‌بووڵ كردنی ڕێنماییه‌كانی بێهداشتی و ڕه‌چاو كردنی مه‌ودای كۆمه‌ڵایه‌تیی، دووكانه‌كانمان به‌ست، به‌ڵام له ئێستادا و به‌دوای دوو مانگ داخرانی ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی دابین كردنی بژیوی ژیانیان، له بواری دابین كردنی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ كێشه‌وگرفتێكی زۆر به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.