به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوهكان، پێنج ساڵ لە پرۆژەی کێشانی گاز بۆ گوندی “گەڵوان”ی سەر بە شاری نەغەدە تێدەپەرێت و بەهۆی کەمترخەمیی بەرپرسانی ڕژیم، ئەم پرۆژەیە ههتا ئێستا تەکمیل نەکراوە و ئهمهش ناڕزایەتیی خەڵکی ئهم گوندهی لێکەوتووەتەوە.
شایانی باسه، بەرپرسانی ڕژیم هەر جارێک بە بیانووی بێبنەما وەکوو، دیاریکردنی هەرێمی جادە، ڕێگریی ئیدارەی ڕێگاوبان و کەمیی بودجە، لە تەواوکردنی ئەم پرۆژەیە خۆ دەبوێرن. ئیدعای بەرپرسانی ڕژیم لە بابەت کەمیی بودجە بۆ تەواوکردنی ئەم پرۆژەیە لە حاڵێکدایە کە پێش لە دەستپێکردنی ئەم پرۆژەیە بۆ گوندی گەڵوان، بودجەی تەواوی بۆ تەرخان کرابوو. بەجێهێشتن و تەواونەکردنی ئەم پرۆژەیە، ناڕەزایەتیی خەڵکی گوندی “گەڵوان”ی لێکەوتووەتەوە و خهڵكی ئهم ناوچهیه ڕایانگەیاندووە کە بۆ دابینکردنی کەپسولی گاز تووشی کێشە بوون و بەهۆی کەمیی گاز لە وێستگەکانی گاز، یەک مانگە زیاتر لەگەڵ ئەم کێشەیە بەرەوڕوون. ئەوە لە حاڵێکدایە کە جگە لە بەجێهێشتن و تەواونەکردنی ئەم پرۆژەیە، خەڵکی ئەم گوندە لەگەڵ چەندین کێشەی وەکوو پچڕانی بەردەوامی بەرق و ئاو، کۆکردنەوەی ناستانداردی زبڵ و کێشەی ئینتێرنێت بەرەوڕوون