به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتییانی خه‌ڵكی شاری ڕوانسه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی “عه‌وارزی مه‌سكه‌ن” له‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر شاره‌داریی به ناردنی به‌ڵگه‌ی عه‌وارزی مه‌سكه‌ن بۆ ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانی ئه‌مشاره كه پێوه‌ندی به ساڵه‌كانی ٩٧ و ٩٨ بوو، ڕێژه‌ی عه‌وارزی بۆ سه‌تا سه‌د بردبووه سه‌رێ. كاربه‌ده‌ستانی شاره‌داریی له وه‌ڵام به ناڕه‌زایه‌تیی هاووڵاتییان ڕایگه‌یاندبوو كه شاره‌داریی بوودجه‌ی نییه و خه‌ڵك ده‌بێ ئه‌م بوودجه‌یه قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه. به پێی ڕاگه‌یاندنی شاره‌داریی، ئه‌گه‌ر ئه‌م عه‌وارزه په‌رداخت نه‌كرێت، یه‌كه نیشته‌جێ بوونه‌كان نافرۆشرێن.