به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییانی بڕێزیلی له داهێنانێكی نوێ و به نیشانه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له‌ئاست كاركردی لاوازی سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته له‌ئاست به‌رپرچدانه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له‌م وڵاته، شه‌وانه دێنه به‌ر باڵاخانه‌كانیان و ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌رده‌بڕن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌رۆك كۆماری بڕێزیل به‌هۆی كاركردی ناكارامه‌ی له به‌رامبه‌ر به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا، له‌گه‌ڵ كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه. شایانی باسه، حه‌فته‌ی ڕابردووش، وه‌زیری بێهداشتی ئه‌م وڵاته ڕایگه‌یاندبوو كه سیستمی بێهداشتی و ده‌رمانی گشتی بڕێزیل له دۆخێكی زۆر شپرز دایه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، هه‌زار و ١٢٨ كه‌س له‌م وڵاته به ویرووسی نوێ كوڤیدی ١٩ تووشبون كه له‌م ژماره‌یه‌ه، ١٨ كه‌س هه‌تا ئێستا گیانیان له‌ده‌ستداوه.