گرووپێك له خه‌ڵكی مه‌حه‌للی بڕازیل ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تیی به ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانه‌كانی ئامازۆن، له به‌رامبه‌ر بینای شوڕای یه‌كێتیی ئۆرووپا له شاری برووكسێل ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
شایانی باسه، ناڕازییان به‌مه‌به‌ستی ڕاكێشانی سه‌رنجی خه‌ڵك به شێوه‌ی سه‌مبۆلیك دارێكیان ئاگر تێبه‌ردا. هاوكات چه‌ندین به‌نێریان به‌ناوه‌ڕۆكی پاراستنی ژینگه به‌ده‌سته‌وه بوو. ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانه‌كانی ئامازۆن له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا بووه‌ته هۆی له‌ناوچوونی ٨٥ له‌سه‌دی ئه‌م دارستانانه. پێویسته ئاماژه بكرێت كه دارستانه‌كانی ئامازۆن له‌م بواره‌وه گرینگ‌یان هه‌یه كه وه‌ك سییه‌كانی گۆی زه‌وی دێنه‌ئه‌ژمار و ساڵانه ٢٠ له‌سه‌دی ئۆكسیژێنی زه‌وی دابین ده‌كه‌ن.