ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی به‌فرانبار، بەهۆى کەمى خزمەتگوزارییەکان بەگشتی و نەبوونی به‌رق و ئاو، بەشێک لە دانیشتوانی کۆمەڵگەی “بەردە قارەمان” لە سنوری ناحیەی بازیان لەبەردەم وێستگەی دابەشکردنی به‌رقی بەردە قارەمان كۆبوونەوە و بۆ ماوەیەک کار کردنی وێستگەکەیان داخست.
ناڕازییان به كۆبوونه‌وه خوازیاری باشتر كردنی بارودۆخی کەمی خزمەتگوزارییه‌كان و به‌رق بوون. هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند، لە ڕۆژانی داهاتوودا به مەبەستی جێبەجێ کردنی درێژه به ناڕەزایەتییەکان ده‌ده‌ن.