كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی شیركه‌تی فڕۆكه‌وانیی “هۆما”، به‌یانیی ڕۆژی دووه‌شه‌ممه ١٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له به‌رابمه‌ر سازمانی به‌رنامه و بوودجه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوان ڕایانگه‌یاندووه كه به‌پێچه‌وانه واده و به‌ڵێنییه‌كان هه‌تا ئێستا حقوقی مانگی خه‌رمانانیان پێنه‌دراوه و خوازیاری وه‌رگرتنی ده‌ستبه‌جێی حقوقه دواخراوه‌كانیانن. به وته‌ی ناڕازیان، ناوه‌ندی سندووقی خانه‌نشینیی هۆما، یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی كێشه‌ی ئه‌م شیركه‌ته فڕۆكه‌وانییه‌یه كه پێویسته بایه‌خی پێبدرێت.