تەماتەکارانی کامیارانی، چاوەڕوانی وەدیهاتنی بەڵێنیی پشتگیریکردن لە وەرزێڕانن بۆ فرۆشتنەوەی بەرهەمەکانیان و ڕەخنەش لە بێکیفایەتیی بەرپرسانی جیهادی کشاوەرزی دهگرن.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆی ڕژیم، بەهۆی وادە و بەڵێنیی ناڕاستی بەرپرسانی “جیهادی کشاوەرزی”، تەماتەکارانی کامیارانی بەهۆی نەکڕینەوەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان بە نرخی گونجاو، تووشی زەرەر و زیان بوونە و بێزاریی خۆیان لەو دۆخە دەربڕیوە. یەکێک لە وەرزێڕانی کامیارانی، نیگەرانیی خۆی بە نیسبەت کێشەکانی بەردەم هەڵگرتنەوەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان، بەتایبەت تەماتە دەربڕیوە و باسی لەوە کردووە: “ههزینهی بەرهەمهێنانمان بە نیسبەت ساڵی پێشوو دوو ئەوەندەیە”. هاوكات وەرزێڕێکی دیکە لەوبارەوە ڕەخنەی توندی لە بەڵێنییە بێ ناوهڕۆكی بەرپرسانی جیهادی کشاوەرزی و بەرپرسانی ڕێکخراوی “تەعاونی ڕووستایی” ئۆستانی كوردستان، سەبارەت بە کڕینی تەماتە بە نرخی ١١٥٠ تمەن گرتووە. ناوبراو هەروەها وتوویەتی: “بڕیار بووە بۆ پشتگریکردن لە بەرهەمی وەرزێڕان، تەماتە بە نرخی ١١٥٠ تمەن بکڕدرێتەوە کە ئەو بەڵێنییە ڕاست نهبوو و کارخانەکان بە نرخی ٨٠٠ تمەن تەماتەکانیان دەکڕنەوە کە بووەتە هۆی زەرەر و زیان بۆ وەرزێڕان و دیاریش نییە کە کەی پارەکان بە خاوەن بەرهەمەکان دەدەنەوە”.