له ئه‌نجامی ده‌ست درێژی ژماره‌یه‌ك به ژنیكی لاوی هێندی و كوشتنی ناوبراو، ده‌یان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تیی به چوونه‌سه‌روه‌ی تووندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان هاتنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان.
خۆپیشانده‌ران به وتنی چه‌ندین دروشم و له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد خوازیاری سزا درانی كه‌سانی ئه‌م جنایه‌ته بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، هاوكات به خۆپیشاندان له شاره‌كانی ده‌ڵی ن‌و، حه‌یده‌ر ئاباد، بنگلور، كه‌ڵكه‌ته و چه‌ندین شاری دیكه‌ی هێند، پولیسی “ڕاجستان” گه‌وڕه‌ترین ئه‌یاله‌تی هێندوستان له باكووری ئه‌م وڵاته له دوزینه‌وه‌ی ته‌رمی كچه منداڵێكی ٦ ساڵ ته‌مه‌نی ڕاگه‌یاند.