به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی مانگی جۆزه‌ردان، به ده‌یان كه‌س له به‌ندكراوانی زیندانی فه‌شافوویه له ئاست گۆڕینی تۆمه‌تی به‌ندكراوانی سیاسی به تاوانی ئاسایی، ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی.
ده‌زگای قه‌زایی به گۆڕینی تۆمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ له سیاسییه‌وه بۆ تاوانی ئاسایی، ده‌ستی كردووه به ڕه‌وانه‌كردنی به‌ندكراوان بۆ ئه‌و تیپانه‌ی كه به‌ندكراوانی تاوانه ئاسییهكانی زیندانی فه‌شافوویه‌ی تێدا ڕاگیراوه. شایانی باسه، له ماوه‌ی ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و سێشه‌ممه ٢ و ٤ی مانگی جۆزه‌ردان، له‌سه‌ر بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی ٥ كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ به‌ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د به‌یگی، پێژمان سه‌بزی، مۆحسێن غه‌فوور، محه‌ممه‌د خودابه‌خشی و ڕه‌زا قوره‌یشی” به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌یان له تیپی ٢ی زیندانی فه‌شافوویه‌وه بۆ تیپی ٤ بانگهێشت كراون. به‌رپرسانی زیندان “شێواندنی نه‌زمی گشتییان” تۆمه‌تی ئه‌م سێ به‌ندكراوه سیاسییه ڕاگه‌یاندووه و خستوویاننه ڕیزی به‌ندكراوانی ئاساییه‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه ده‌زگای قه‌زایی به گۆڕینی تۆمه‌ت و ڕاگواستنی به‌ندكراوانی سیاسی بۆ زیندانی تاوانه ئاساییه‌كان به‌نیازه ئه‌م به‌ندكراوانه بخاته ژێر گوشاری زیاتره‌وه و ئه‌شكه‌نجه‌یان بدات.