کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

ناڕه‌زایه‌تیی به‌ندكراوانی زیندانی ورمێ

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوای ئەوەیكه‌ بەندکراوێکی زیندانی ناوەندیی ورمێ لە بەرانبەر ده‌فته‌ری ئەفسەر نیگابانی خۆی سووتاند، به‌ سەدان بەندکراوی ئەم زیندانه‌ ناڕرەزایەتییان دەربڕی و هێزە تایبەتەکانیش چوونە ناو زیندانه‌وه‌ و هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر به‌ندكراوان.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی چوارشەممە ۵ی سەرماوەز، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، بەندکراوێک بە ناوی “حوجەت کازم نژاد”، بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە ئازاد نەکرانی پاش تێپەڕاندنی سزای یەک ساڵ له‌ حوكمه‌كه‌ی، لە کاتێکدا کە سەری خۆی لە گەچ گرتبوو لە بەردەم ده‌فته‌ری ئەفسەر نیگابانی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و بە سەختی بریندار بووە. شایانی باسه‌، لە دوای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتیی لە بەندەکانی ١،٢،٣ و ٤ کە زیاتر لە هەزار بەندکراو لەم چوار بەندەدا ڕاگیراون، بەرپرسانی زیندان، دەرگاکانی زیندانه‌کەیان داخستووە و هەر جۆرە هاتووچۆیەکیان قەدەغە کردووە و هێزەکانی یەکەی تایبەت و پۆلیسی قەیران چوونەتە ناو بەندەکان و دەستیان کردووە بە لێدانی بەندکراوان.

بابەتی پەیوەندیدار

خه‌باتی بوێرانه‌ی ژنانی كوردستان و ئێران دژبه‌ حیجابی ئیجباری

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه‌ك له‌ شاری بۆكان

-

سه‌پاندنی سزای زیندان و دوورخستنه‌وه‌ به‌سه‌ر “حسێن بوركه‌” له‌ مهاباد

-

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه

-

گواستنه‌وه‌ی “ئایدا شاكه‌ره‌می” بۆ زیندانی ڕه‌ی

-

برینداربوونی دوو كه‌س له‌ هێرشی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر كۆبانی

-