ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی به‌نده‌ر له‌نگه وێڕای بنه‌ماڵه‌كانیان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٥ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه كه ژماره‌یان زیاتر له ٣٠٠ كه‌س ده‌بێ به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م شاره‌دارییه و هه‌روه‌ها وتنه‌وه‌ی درووشم، خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون. له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه بنه‌ماڵه‌ی كرێكاران به‌شداریان كردبوو ڕایانگه‌یاندووه، چه‌ندین مانگه هاوژینه‌كانیان هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێ نه‌دراوه و ئه‌مه‌ش كێشه‌وگرفتێكی زۆری له‌بواری دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانیان پێكهێناوه. ده‌شڵێن، بۆ ئه‌وه‌یكه بنه‌ماڵه‌كه‌یان برسی نه‌مێنه‌وه ته‌نانه‌ت نانیش به قه‌رز دێنن.