نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س له ئه‌ندامانی پڕۆژه‌ی سپیداری ٢ و ٣، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زیه‌تیی به ڕاده‌ست نه‌كردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێ بوونیان، له‌به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری ته‌عاونی مه‌سكه‌ن له شاری تاران كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ده‌ڵێن: شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕه‌وتی درووستی كردنی ئه‌م ماڵانه ڕاگیرا و له‌م دواییانه‌دا و دوای چه‌ند ساڵ، پێیان وتوون كه ده‌بێ پووڵ به‌كه‌نه حیسابه‌كانه‌وه. ناڕازییان به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، خوازیاری ڕاده‌ست كردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێ بوونیان به پێی به‌نده‌كانی قه‌رارداد له‌نێوان ئه‌وان و خاوه‌ن پڕۆژه‌كه بوون. ده‌شڵێن: پڕۆژه‌ی سپیداری ٢ و ٣، له ساڵی ٩٢وه ڕاگیراوه و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی به‌رده‌وامیان بۆ شوڕای شار و شاره‌داریی و هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ته‌عاونی، هه‌تا ئێستا هه‌روا بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، پێشتریش كرێكارانی شیركه‌تی واحیدی ئۆتوبووسڕانی تاران و ده‌ورووبه‌ر، به‌هۆی ڕاده‌ست نه‌كردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێ بوونیان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ كاربه‌ده‌ستێكی به‌رپرس وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بووه.