کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌ندازیاران له‌ شاری كه‌ركوك

ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌ندازیاران له‌ شاری

ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌ندازیاران له‌ شاری

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣ی به‌فرانبار، ژمارەیەک ئەندازیاری شاری کەرکوک له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ دانه‌مه‌زراندنیان كۆبوونەوە.

یەکێک لەو ئەندازیارانە ڕاگەیاند، ماوەى حەوت ساڵە بەشی ئەندازیاری کیمیای لە زانکۆی سەڵاحەدین تەواو کردووە بەڵام تا ئێستا دانەمەزراوە و هیچ سودێکى لە بڕوانامەکەى وەرنەگرتووە. هاوکات بەشداربووێکى دیکەى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ڕایگەیاند، ماوەى شەش ساڵە بەشی ئەندازیاری تەواو کردووە و دانەمەزراوە. ئەمەش لە کاتێکدایە، لە هەرێمی كوردستان و ناوچە جێناکۆکەکانیش سەدان دەرچووى بەشه‌ ئەندازیاریەکان هەن کە تا ئێستا دانەمەزراون و حکومەتی هه‌ریمیش هیچ پلانێکى بۆ ئەوە نییە.