به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، دانیشتووانی گونده‌كانی گاوه‌ره، قۆڵقۆڵه و تودار سه‌مه‌دی له ئاست خراپی ڕێگه‌وبان و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه و گرفته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ڕۆژانه تا ٢٠٠ بنه‌ماڵه له نێو قوڕ و چاڵ و چۆڵه‌دا هاتووچۆ ده‌كه‌ن، له‌حاڵێكدا ئه‌و سێ گونده توزێك له سهراوقامیشهوه دوره و ته‌نیا ٢٥ كیلۆمتر تا شاری سنه مه‌ودای هه‌یه. جێگای ئاماژه‌یه كه شۆفێری ئه‌و ئۆتومبێلانه‌ی له‌و جاده‌یه هاتووچۆ ده‌كه‌ن ده‌ڵێن: به‌هۆی خراپی ڕێگا مانگانه چه‌ند جار سه‌ردانی وه‌ستاكار ده‌كه‌ن و تێچوویه‌كی زۆر خراوه‌ته سه‌ر شانیان كه توانای دابینكردنیان نییه.