به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی خاكه‌لێوه، دانیشتووانی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری مه‌عده‌نی زێڕی “زه‌ڕشووران”ی تیكاب له ئاست بڵاوكردنه‌وه‌ی ژه‌هری “سیانول”ی ئه‌و مه‌عده‌نه بۆ ناو ئاوی ناوچه‌كه، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری داخرانی ئه‌و مه‌عده‌نه بوون.
به وته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌ی “زه‌رشووڕان”ی تیكاب، شیركه‌تی به‌رهه‌مهێنه‌ری زێر له‌و مه‌عده‌نه هیچ بایه‌خێك به ژیانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه ناده‌ن و ژه‌هری “سیانۆل”ی ئه‌و مه‌عده‌نه‌یان تێكه‌ڵاو به ئاوی كه‌شاوه‌رزی ناوچه‌كه كردووه. كه‌شاوه‌رزان ده‌ڵێن: ئه‌و كاره به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كانیان ژه‌هراوی ده‌كات و مه‌ڕ و ماڵاته‌كانیان له ناو ده‌بات و ژیانی گوندنشینانی خستووه‌ته مه‌ترسیه‌وه. جێی ئاماژه‌یه كه خه‌ڵكی شارستانی تیكاب هیچ سوودێكیان له‌و مه‌عده‌نه زێڕه نه‌بردووه و بێكاری له‌و شاره بێداد ده‌كات و لاوانی ناوچه‌كه ناچارن بۆ شاره‌كانی دیكه كۆچ بكه‌ن.