به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، دانیشتووانی گونده‌كانی “یه‌نگیجه” و “كانی سپیكه”ی سه‌ر به شارستانی مه‌ریوان له ئاست كه‌م ئاوی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، دانیشتووانی ئه‌و دوو گونده له به‌رده‌م ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی مه‌ریوان كۆبوونه‌ته‌وه تاكوو كێشه‌ی ٢ ساڵه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌یان چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌و ئیداره‌یه وڵامده‌ره‌وه نه‌بوون و ناڕازیان له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون كه ئه‌گه‌ر تا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌زبه‌ر، كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت له نێو ئیداره‌ی ئاو و ئاوڕۆی مه‌ریوان دا مان ده‌گرن.