به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، ٤٧٠ گوندنی ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی له ئینترنێت بێبه‌شن و گوندنشینانی ئه‌و ئوستانه له‌ئاست ئه‌و باروودۆخه ناڕازین و داوای جێبه‌جێكرانی به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن.
ڕۆژی سێشه‌ممه وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له وتوووێژێكدا كه له میدیاكانی ناخۆ بڵاوكرایه‌وه دانی به‌وه دانا كه ٤٧٠ گوندی ئوستان كه سه‌رووی ٢٠ بنه‌ماڵه‌یان تێدا نیشته‌جێن له ئینترنێت بێبه‌شن و ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ڕژیم به‌ڵێنه‌كانیان بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه دیجیتاڵه‌كان له‌و ئوستانه جێبه‌جێ نه‌كردووه. ئه‌وه له‌حاڵێكدایه كه ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی له‌گه‌ڵ سێ وڵاتی دراوسێ سنووری هه‌یه و له‌كاتی كۆڕۆناش به هه‌زاران خوێندكاری ئه‌و ئوستانه به‌هۆی نه‌بوونی ئینترنێت له درێژه‌دان به پرۆسه‌ی خوێندن دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه.