کرێکارانی شێێێركه‌تی شیرکەتی ئاجۆر دێهدەشت ڕۆژی چوارشەممە ٣ی مانگی ڕه‌شه‌مه، له ناڕەزایەتی بە جێبه‌جێنه‌كردنی داواکارییەکانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
کرێکارانی شێركه‌تی “ئاجۆر دێهدەشت” خوازیاری خێراترکردنی چارەسەری کێشەکان و لابردنی ئاستەنگەکانی بەرهەمهێنانی ئەم یەکە بەرهەمهێنانە بۆ ڕێگری‌کردن لە بێ‌کاری کرێکارانی شێركه‌ته‌كان بوون و یه‌كێك له کرێکارەکان لەم بارەیەوە دەڵێن: “لەم دواییانەدا، یەکێک لە کوورەکانی قۆناغی یەکەم کارگەکە داڕما و پێویستی بە سەد ملیار تۆمان بۆ درووستكردنه‌وه‌ی هەیە، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، “سەرەڕای ئەوەی به‌رپرسانی شێركه‌ته‌كه ڕەزامەندییان لەسەر 50 ملیارد تۆمان داوە بۆ نۆژەنکردنەوەی کوورەکە، بەڵام دیارە تەنها 15 ملیار تۆمان لەو بڕە پارەیە خەرجکراوە”. بە وتەی ئەم کرێکارە، “ئەگەر ئەم پرۆسەیە بەردەوام بێت، دەبینین قۆناغی یەکەمی کارگەکە بە ت