ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ژینگه‌یی ناوچه‌ی “گیاوان زه‌مین” به كۆبوونه‌وه له گوندی مێژوویی “گه‌روك و شیرئاههن” له ئوستانی هۆرمۆزگان هه‌وڵیان دا ڕێگه له داگیركردن و له‌ناوبردنی كێوی “سه‌بتی” بگرن به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه هێرشیان كرده سه‌ریان.
به‌وته‌ی چالاكانی ژینگه‌یی هۆرمۆزگان، داگیركردنی زه‌مینه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه له‌لایه‌ن سپای پاسداران و له ژێر ناوی سازكردنی ژێرخان بۆ پڕۆژه‌كانی گه‌شه‌پێدانی “لێوارئاوه‌كانی مۆكران” ئه‌نجام ده‌درێت. كێوی “سه‌بتی” یه‌كێك له زه‌نجیره چیاكانی ئه‌و ناوچه‌یه كه له نزیك گوندی “گه‌روك و شیرئاههن” هه‌ڵكه‌وتووه و ناوچه‌یه‌كی مێژوویی سه‌رده‌می حاكمانی خۆجێییه، به‌ڵام ئێستا قه‌رارگای خاته‌مۆلئه‌نبیا ده‌یه‌وێت له ژێر ناوی پڕۆژه‌ی ئاوه‌دان كردنه‌وه داگیری بكات.