ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی كاشان له ده‌وری مه‌عده‌نه‌كانی ناوچه‌كه زه‌نجیره‌ی ئینسانیان سازكرد و خوازیاری ڕاگرتنی كار و چالاكییه‌كانیان بوون.
ژینگه‌پارێزانی به‌شدار له‌و چالاكییه ڕایانگه‌یاند: هه‌بوونی ده‌یان مه‌عده‌ن له پارێزگای ئیسفه‌هان ته‌نیا بووه‌ته هۆی له‌ناوچوونی ژینگه و ژیانی كوندنیشنانیشی خستۆته مه‌ترسیه‌وه. ژینگه‌پارێزانی ئیسفه‌هان وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌بردووه، هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم بایه‌خی به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه. به‌وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، ئه‌گه‌ر ئێستا ژینگه و سرووشت نه‌پارێزین، نه‌وه‌كانی داهاتوو ئه‌بێ هه‌زینه‌كه‌ی بده‌ن.