ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له كچان و ژنانی خه‌ڵكی مهاباد به ڕێپێوان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه.
شاری مهاباد یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی شۆڕشی جه‌ماوه‌ری “ژینا” له ساڵی ١٤٠١ دژبه كۆماری ئیسلامی بوو. پاش قسه‌كانی خامنه‌یی له ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ڕابردوو، هێزه‌كانی سپای پاسداران به چه‌ك و چۆڵی قورس، تانك و هێلیكۆپته‌ر هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی خه‌ڵك و ده‌یان كه‌سیان كوشت و بریندار كرد.