هاوپه‌یمانی بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ژنانی ئه‌فغانستان ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تی به به‌فه‌رمی ناسینی حكوومه‌تی تالیبان له دانووستانه‌كانی قه‌ته‌ر ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنانی ناڕازی ئه‌فغانستان به وتنه‌وه‌ی دروشمی “به‌فه‌رمی ناسینی تالیبان، مایه‌ی شه‌رمی جیهان”، وتاره‌كانی “ئامینه محه‌ممه‌د” جێگری ده‌بیركولی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری “به ڕه‌سمیه‌ت ناسینی” حكوومه‌تی تالیبان له‌لایه‌ن ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌یان مایه‌ی شه‌رمی كۆمه‌ڵگای جیهانی زانی. شایانی باسه كه چه‌كدارانی تالیبان به لێدان و ئه‌شكه‌نجه هێرشیان كردۆته سه‌ر ژنان و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێك داوه.