ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له ژنانی ئه‌فغانستانی له ئاست پێشێلكردنی مافه‌كانیان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی تالیبانه‌وه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند: به ئێمه مه‌ڵێن چۆن جل و به‌رگ له‌به‌ر كه‌ین، به هێزه‌كانتان بڵێن ده‌ستدرێژی نه‌كه‌نه سه‌رمان.
به‌پێی ڕاپۆته‌كان، گرووپێك له ژنانی ئه‌فغانستان له شوێنێكی گشتیدا كۆبوونه‌وه و دژبه هاوسه‌رگیری زۆره‌ملێ و ده‌ستدرێژی هێزه‌كانی تالیبان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ڕایانگه‌یاند: هێزه‌كانی تالیبان هه‌ر ڕۆژه له گوند و شاره‌كانی ئه‌فغانستان، ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كه‌نه سه‌ر كچانی لاو و ناچار به هاوسه‌رگیری زۆره‌ملێیان ده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وه‌ڵه‌تی له‌ئاست ئه‌و جه‌نایه‌ته بێده‌نگه.