کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی به‌لووچ له‌ شیركه‌تی ماگمای هۆرمۆزگان

ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وامی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ 1

ده‌ كرێكاری به‌لووچی شاغڵ له‌ شیركه‌تی ماگمای هۆرمۆزگان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٩ی ڕه‌زبه‌ر، له‌ ئاست زۆڵم و زۆری به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت و جیاوازی دانان له‌ نێوان كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

شیركه‌تی ماگما به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاو له‌ پارێزگای هۆرمۆزگان بۆ ئوستانی ئیسفه‌هانه و به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت ماوه‌ی چه‌ند مانگه‌ حه‌قده‌ستی ده‌ كرێكاری به‌لووچی ئه‌و ناوه‌نده‌یان دوا خستووه‌. به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به‌رپرسانی شیركه‌ت هێشتا گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵیان دا واژۆ نه‌كردووه‌ و ڕۆژانه‌ خۆراكیان پێ ناده‌ن.