ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست وشك بوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ نیشان دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چالاكوانانی چەند شاری ئێران وەك ناڕەزایەتییەك بەرامبەر وشكبوونی گۆلی ورمێ لەلایەن كۆماری ئیسلامییەوە، بە هەڵگرتنی پلاكارد و به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی جیاواز چەند چالاكییەكیان بەڕێوە برد و خوازیاری بایه‌خ دان به دۆخی خراپی ئه‌و ده‌ریاچه و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ژینگه و ژیانی چه‌ند ملیۆن كه‌س بوون.