ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی گوڵان، ژینگه‌پاریزان و لایه‌نگرانی سرووشت له وڵاتانی به‌ریتانیا، ئاڵمان،كانادا و ئه‌مریكا دژبه گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا و بایه‌خ نه‌دانی ده‌وڵه سه‌رمایه‌داریه‌كان خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له له‌نده‌نی به‌ریتانیا به‌هه‌زاران كه‌س به‌شداری ئه‌و خۆپێشاندانه بوون و له به‌ڕلینی ئاڵمان چالاكانی ژینگه‌یی به داخستنی ئۆتووبانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره ڕیگه‌یان له هاتووچۆی ئۆتۆمبێله‌كان گرت. هه‌روه‌ها له مۆنتڕاڵی كانادا و واشینگتۆنی ئه‌مریكا به هه‌زاران كه‌س له دوو خۆپێشاندانی جیاجیا دا خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن و سه‌ره‌نج دان به بابه‌تی له‌ناوچوونی ژیان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی بوون.