كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ژینگه‌پارێزی ئۆستانی گیلان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان دژی ده‌فعی زبڵ و خاشاكی شاره‌كانی دیكه له سرووشتی شارستانی “سه‌راوان” به‌ڕێوه‌برد.
به وته‌ی ژینگه‌پارێزانی ناڕازی، ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان له پشت ئه‌و كاولكارییهن و كێوێكی ٩٢ متریان له زبڵ و خاشاك له جه‌نگه‌ڵ و دارستانه‌كانی “سه‌راوان” درووست كردووه كه شیرابهكهی ده‌ڕژێته ناو چۆمی ئه‌و ناوچه‌یه. ژینگه‌پارێزانی گیلانی ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ڕێگری نه‌كرێت له‌و تاوانه سرووشتی ئه‌و ناوچه‌یه به ته‌واوه‌تی له‌ناو ده‌چێت.