ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی شاری ورمێ له ئاست وشكبوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی شاری ورمێ به كۆبوونه‌وه له یه‌كێك له گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری ده‌ریاچه‌ی ورمێ و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری بایه‌خدان به دۆخی خراپی ده‌ریاچه‌ی ورمێ بوون. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه داوایان له كۆمه‌ڵگای ئێران و جیهان كرد كه تا زووه له ڕوودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی و ژینگه‌یی ڕێگری بكه‌ن.