ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و دانیشتووانی شاری تاران دژبه بڕیاری شاره‌داری بۆ سازكردنی بینای مه‌زهه‌بی له پاركی لاله كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی تاران، زاكانی شاره‌داری تاران وێڕای ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵك، بڕیاری سازكردنی ده‌یان بینای مه‌زهه‌بی له پارك و شوێنه گشتیه‌كانی ده‌ركردووه و له پاركی لاله‌ش، سێ هزار مێتری چوارگوشه حیساركێشی كراوه و له نێو مه‌حه‌وته‌كه‌دا كرێكاران سه‌رقاڵی بڕینه‌وه‌ی دار و كه‌ندنی زه‌وین.