ڕۆژی دووشهممه ١٣ی مانگی خهرمانان، كۆمهڵێك له پێشمەرگەكانی سەربە لیوای ٢٠ی هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، لەبەردەم وەزارەتی پێشمەرگە گردبوونەوە و داوایانكرد چارهنووسیان ڕوون بكرێتهوه.
بهوتهی نوێنهری پێشمەرگەکانی لیوای ٢٠ ، دوای مەشق و ڕاهێنان لە لایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە، ماوەی ١٠ مانگە چاوەڕێی یهكلاییكردنهوهی چارهنووس و پێدانی مووچهكانمان دهكهین، بهڵام پێمان دەڵێن ئێوە لیوای هاوبەشن و مووچە و بوودجەتان لەلایەن حکومەتی بەغداوە دابین دەکرێت. ناڕازییانی ئهو كۆبوونهوهیه داوایان لە وەزارەتی پیشمەرگە كرد، چارەنووسیان دیاری بکات، یاخود بیان گەڕێننەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە. شایانی باسه كه پێشمەرگەکانی لیوای ٢٠ ژمارەیان سێ هەزار و ٧٧٧ پێشمەرگەیە و سەرجەمیان ناویان لە وەزارەتی پێشمەرگە تۆمارکراوە.