کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕه‌زایه‌تی پێرسۆنێلی ڕێكخراوی فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی له‌ئاست نه‌بوونی به‌نزین

كارمه‌ندانی ڕێكخراوی فریاكگه‌وتنی خێرای سلێمانی له‌ئاست نه‌بوونی به‌نزین ناڕه‌زاین و ده‌ڵێن: لەبەر بێ بەنزینی، ئۆتۆمبێلەکانی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ناتوانن بەفریای بەشێک لە هاونیشتمانیانه‌وه‌ بگەن.

شۆفێرانی ئامبۆڵانسی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌، پێشتر 80 لیتر بەنزینیان وەردەگرت، بەڵام ئێستا 25 لیتر بەنزین وەردەگرن، ئەم بڕەش زۆر کەمە و بەش ناکات، چونکە ئەم ئۆتۆمبێلە لە بەیانییەوە ناکوژێتەوە و پێویستە بەردەوام ئاماده‌ی كار بێت. به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێكخراوی فریاكه‌وتنی سلێمانی، دوو هۆکاری سەرەکی بۆ ئەم گرفتە هەن، یەکەم ئەو بڕە پارەیەی ئەمساڵ بۆ بەنزین تەرخانکراوە، هەمان بڕی ساڵی پێشووە لە کاتێکدا ساڵی پار نرخی بەنزین نیوەی نرخی ئێستا بوو، دووهه‌م، کەڵەکەبوونی قەرزەکانی سەر بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی وایکردووە بەنزینخانەکان چیدی بەنزین بە قەرز نەدەنە ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن.

بابەتی پەیوەندیدار

كه‌م ئه‌ندام بوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٢ هاووڵاتی دیكه‌ له‌ شاره‌ جیاجیاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

ئاگاداركردنه‌ویه‌ك له‌ نێوخۆی وڵات بۆ لاوانی شۆڕشگێڕی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

درێژه‌ی هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی 13 كه‌س له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah