کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی پێرسۆنێلی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی ماڵاڕیا له‌ چابه‌هار

ناڕه‌زایه‌تی پێرسۆنێلی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی ماڵاڕیا

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌ی ڕوانگه‌ی به‌لووچستان، چل كرێكاری سه‌مپاشی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی ماڵاڕیا، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی پووشپه‌ڕ، دژبه‌ نه‌دانی ٩ مانگ حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌ وته‌ی ناڕازیان، له‌ مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ١٤٠٢وه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و له‌ دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ژیان به‌ سه‌ر ئه‌به‌ن. كاتێك له‌ ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌، سه‌رۆكی زانكۆی زانیاری پزیشكی چابه‌هار هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی لێ كردوون.