کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی پێرسۆنێلی شیركه‌تی شاغڵ له‌ زانكۆی زانیاری پزیشكی ئێرانشار

ناڕه‌زایه‌تی پێرسۆنێلی شیركه‌تی شاغڵ له‌ زانكۆی زانیاری پزیشكی ئێرانشار

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١١ی پووشپه‌ڕ، پێرسۆنێلی شیركه‌تی شاغڵ له‌ زانكۆی زانیاری پزیشكی ئێرانشار بۆ چه‌نده‌مین جار له‌ ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، پێرسۆنێلی ناڕازی زانكۆی زانیاری پزیشكی ئێرانشار سه‌ر به‌ شیركه‌تی ئه‌هووران و ماوه‌ی سێ مانگه‌ هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌ر نه‌گرتووه‌. به‌وته‌ی ناڕازیان، به‌رپرسانی شیركه‌ت و زانكۆی زانیاری پزیشكی هیچ سه‌ره‌نجێك به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان ناده‌ن و له‌ جیاتی جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كان، هه‌ڕشه‌ی ده‌ركردنیان لێ ده‌كه‌ن.