ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی مانگی ڕێبه‌ندان، پێرسۆنێلی زانكۆی زانیاری پزیشكی ئابادان دژبه كه‌م كردنه‌وه‌ی ئاستی حهقدستهكانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌حاڵێكدا حه‌قده‌ستی ڕاسته‌قینه‌ی پێرسۆنێلی زانكۆی زانیاری پزیشكی ئابادان جوابده‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی ژیانیان نیه، حه‌قده‌ست و مه‌زایای ١٨٠٠ كارمه‌ندی ئه‌و ناوه‌نده له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه كه‌م كراوه‌ته‌وه. به‌پێی ئه‌و بهخشانهمهیهی له تارانه‌وه به زانكۆ پزیشكیه‌كان ڕاگه‌یه‌ندراوه، بڕیاره به به‌یانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی، ئیزافه‌كاری، مه‌زایای ڕیفاهی، پشكی جل و به‌رگ و ڕێژه‌ی مه‌ره‌خه‌سی ساڵانه‌ی كارمه‌ندان له مانگی ڕێبهندانههوه كه‌م بكرێته‌وه. بڕیاری زانكۆی پزیشكی ئابادان تۆڕه‌یی كارمه‌ندانی لێكه‌وتۆته‌وه و ڕۆژی ڕابردوو له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده كۆبوونه‌وه.