ڕۆژی شه‌ممه ١١ی ڕه‌شه‌مه، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه له شاره‌كانی هه‌مه‌دان و شاری كورد دژ به خراپی دۆخی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
په‌ره‌ستاران و كادری دره‌مانی نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌مه‌دان و شاری كورد ڕایانگه‌یاند: پێرسۆنێلی فریاکه‌وتنی خێرا پێنج مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و ده‌وڵه‌ت ته‌نیا ١٠٠ هه‌زار تمه‌نی وه‌كوو حه‌قی مه‌سكه‌ن بۆ كادری دره‌مان دیاری كردووه. ناڕازیان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، دامه‌زرانی هێزی كاری نوێ، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی ئیزافه‌كاری، كارانه، جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵ بوون.