کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی په‌ره‌ستاران له‌ شارستانی یاسووج

ناڕه‌زایه‌تی په‌ره‌ستاران له‌ شارستانی یاسووج 1

په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی یاسووج، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٣ی ڕشه‌مه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی یاسووج خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، پێدانی ئیزافه‌كاری، زیادكردنی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ، ڕێگری له‌ كۆچكردنی كادری ده‌رمان و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.