ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمای نه‌خۆشخانه‌كانی یه‌زد له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی یه‌زد خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون. په‌ره‌ستاران ڕایگه‌یاند كه ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری زۆر كه‌مه و ده‌وڵه‌ت پێشتر به‌ڵێنی دابوو كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێ نه‌كراوه و له دۆخێكی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن.