کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی پاكبانه‌كانی شاره‌داری له‌ ئابادان

ناڕه‌زایه‌تی پاكبانه‌كانی شاره‌داری له‌ ئابادان 3

پاكبانه‌كانی شاره‌داری ئابادان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣ی پووشپه‌ڕ، له‌ ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

كرێكارانی ناڕازی به‌ ڕاخستنی سفره‌ی به‌تاڵ له‌به‌رده‌م شاره‌داری ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان نیشان دا. كرێكاران خوازیاری پێدانی داخوازییه‌ دواخراوكان، زیادكردنی حه‌قده‌ست، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، وه‌لانانی په‌یمانكار و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ بوون.