کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی ١٢٠٠ كرێكاری په‌یمانی شیركه‌تی موخابراتی ئیسفه‌هان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی په‌یمانی شیركه‌تی موخابراتی ئیسفه‌هان له‌ئاست پێ نه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شیركه‌تی موخابراتی ئیسفه‌هان گرێبه‌ستی خۆی له‌گه‌ڵشه‌سكامشیركه‌تی په‌یمانكاری واسیته‌ی دامه‌زراندنی كرێكارانی په‌یمانی، هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌ و ئێستا ١٢٠٠ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده‌ له‌ بیلاته‌كلیفی دا ماونه‌ته‌وه‌ و چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و بیمه‌یان په‌رداخت نه‌كراوه‌ و له‌ دۆخێكی زۆر خراپدا ده‌ژین. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، موخابراتی ئیسفه‌هان ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه‌ ڕازی نه‌بووین قه‌راردادی كاتی له‌گه‌ڵیاندا ببه‌ستن، گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شیركه‌تیشه‌سكامنوێ ناكاته‌وه‌. ئێستا شیركه‌تیشه‌سكامبه‌كرێكاران قه‌رزداره‌ و ماوه‌ی یه‌ك حه‌وته‌یه‌ كه‌ ڕێگه‌ ناده‌ن كرێكاران بچنه‌ سه‌ر كاره‌كانیان.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنی كرێكارانی سیمانی سپاهانی ئیسفه‌هان

-

كۆبوونه‌وه‌ی قوتابیان و خوێندكاران له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

كوژران  و برینداربوونی ١٧ كه‌س له‌ به‌لووچستان

-

درێژه‌ی مانگرتنی گشتی بازاڕیان له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

-

مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هان

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین

-