كۆمه‌ڵێك له لاوانی خه‌باتكاری شاری سنه، شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢١ی مانگی ڕێبه‌ندان، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی ٥٧ی هه‌تاوی، به وتنه‌وه‌ی دروشم نه‌فره‌ت و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران خه‌ڵكی ناڕازی هاوكات له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵڕۆژی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی ٥٧دا به وه‌تنه‌وه‌ی دروشمی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” نه‌فره‌تی خۆیان له‌و ڕژیمه ده‌ربڕیوه.