ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی شیركه‌ته‌كانی دارووگه‌ر، وزه‌خانه‌ی گازی “خه‌لیجی فارس” له به‌نده‌رعه‌باس و شۆفێرانی شیركه‌ت واحیدی مه‌شهه‌د مانیانگرت و دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی دارووگه‌ر له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییدا خوازیاری پێدانی چوار مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو و په‌رداختی پێنج مانگ حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوه‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعی بوون، له‌لایه‌كی دیكه‌وه شۆفێرانی شیركه‌ت واحیدی ئۆتوبووسڕانی مه‌شهد له‌ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون. هه‌روه‌ها ١٥٠ كرێكاری وزه‌خانه‌ی گازی “خه‌لیجی فارس”ی به‌نده‌رعه‌باس به‌هۆی دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان مانیانگرت و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون.