ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی خاكه‌لێوه، دانیشتووانی گوندی “هانه‌گه‌رمه‌ڵه“ی پاوه له ناڕه‌زایه‌تی به كوشتنی كۆڵبه‌ران و خراپی ڕێگه و بانه‌كانی ئه‌و ناوچه و بایه‌خ نه‌دانی ڕژیم به ژیان و مه‌عیشه‌تی خه‌ڵكی ناوچه‌كه، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سپای پاسداران تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه هێزه سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان له سنووری نه‌وسوود كرده ئامانج كه به هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێك به‌سه‌ختی بریندار بوو. كاتێك كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئاگاداری ڕووداوه‌كه بوون به ئۆتۆمبێلێكی وانت به‌ڕێكه‌وتن تاكوو ئه‌و كۆڵبه‌ره برینداره بگوازێننه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه به‌ڵام به هۆی خراپی ڕێگ و بان، ئۆتۆمبێله‌كه وه‌رگه‌ڕا و ٩ هاووڵاتی به‌سه‌ختی بریندار بوون. ئه‌و ڕووداوه تۆڕه‌یی خه‌ڵكی لێكه‌وته‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان له به‌رانبه‌ر هێزه‌كانی ڕژیم ده‌ربڕی و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.