به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو كه‌وتوونه‌ته گیانی دارستانه‌كانی گوندی قامیشله‌ی سه‌ر به سه‌رشیوی مه‌ریوان و هه‌موو ڕۆژێك به‌شێك له دارستانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌بڕنه‌وه و ژینگه‌ی ئه‌و ناوچه‌یان به‌ته‌واوه‌تی تێكداوه.
هه‌ر له‌و پێوه‌نده‌دا خه‌ڵكی گوندی قامیشله داوایان له ژینگه‌پارێزان و به‌رپرسی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كانی شاری مه‌ریوان كردووه كه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و ڕووداوه بكه‌ن و ڕێگری بكه‌ن له تێكدانی سرووشت و بڕینی داری زیاتری ئه‌و ناوچه‌یه. له درێژه‌دا دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه له نامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاندوو ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوو به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كێشه‌یه نه‌كرێت له سه‌ر كه‌مته‌رخه‌می به‌ڕێوبه‌ری ئیداره‌ی پاراستنی ژینگه و سه‌رچاوه سرووشتیه‌كانی شاری مه‌ریوان سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن.