به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دانیشتووانی شاری سنه له ئاست كه‌می ئیمكانات و پیسبوونی نه‌خۆشخانه‌كانی سنه ناڕازین و داوای چاودێری دۆخی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان ئه‌كه‌ن.
به‌وتی هاووڵاتیان، دۆخی بێهداشتی نه‌خۆشخانه‌كان زۆر خراپه و هیچ ئیمكاناتێك بۆ هاوڕێیانی نه‌خۆش دابین نه‌كراوه. زۆر جار نه‌بوونی ده‌رمانی پێویست بنه‌ماڵه‌كان ناچار ئه‌كات سه‌ردانی ده‌رمانخانه‌كانی نێو شار بكه‌ن و ئه‌وه‌ش هه‌زینه‌ی زیاتر ده‌خاته سه‌ر شانیان. هاووڵاتیه‌ك له‌وباره‌وه ڕایگه‌یاند: هه‌ر كات له ئاست دۆخی خراپی نه‌خۆشخانه‌كان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، به‌رپرسانی حه‌راسه‌ت و نه‌خۆشخانه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كه‌ن و هیچ بایه‌خێك به كێشه و گرفته‌كانیان ناده‌ن.