به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هاووڵاتییانی شاره جیاجیاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به هۆی گرانی و كه‌مبوونی نان، ڕۆن و ماكارۆنی وه‌زاڵه هاتوون و ده‌ڵێن: نرخه‌كان ساعه‌ت به ساعه‌ت به‌رز ده‌بێته‌وه و گرانی و هه‌ژاری ته‌نگی به‌خه‌ڵك هه‌ڵچنیوه.
به وته‌ی هاووڵاتییان: له‌و كاته‌وه نرخی ئارد و نانی پێنج هێنده به‌رز بووه و هه‌ر نانێكی به‌ڕبه‌ڕی ئێستا به ٧ هه‌زار تمه‌ن و نانێكی له‌واش ٢ هه‌زار و پێنسه‌د تمه‌نه، هه‌روه‌ها نرخی ماكارۆنیش به هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌های ئارد پێنج هێنده به‌رز بووه‌ته‌وه و له بازاڕه‌كاندا ده‌ست ناكه‌وێت. جێگای ئاماژه‌یه كه مافیاكانی سه‌ر به سپای پاسداران هۆكاری شاردنه‌وه و ئه‌نبار كردنی پێداویستییه خۆراكییه‌كانه و به شێوه‌ی قاچاخ هه‌نارده‌ی وڵاتانی دیكه‌ی ده‌كات.