کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتییانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ئاست بڵاوكردنه‌وه‌ی خۆراكی ناسالم

به‌پێی ئه‌و گرته‌ ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، شیركه‌ته‌كانی به‌رهه‌مهێنانی شیره‌مه‌نی و  ئارد، به‌رهه‌می ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ نێو خه‌ڵكدا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ و هیچ بایه‌خێك به‌ ته‌ندرووستی خه‌ڵك ناده‌ن.

به‌وته‌ی یه‌كێك له‌ دانیشتووانی شاری كرماشان، شیركه‌تی شیره‌مه‌نی “بێستوون” به‌رهه‌مه‌كانی گه‌نیو و ڕزیوه‌ و فیڵ له‌ خه‌ڵك ده‌كه‌ن و به‌رواری ساخته به‌سه‌ر به‌سته‌به‌ندییه‌كان لێده‌ده‌ن. ئه‌و هاووڵاتییه‌ هه‌روه‌ها وتی، چه‌ند جار په‌یوه‌ندییان به‌ ناوه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندیداره‌وه‌ گرتووه‌ به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه‌. هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ كه‌ نانه‌واخانه‌ی هه‌یه‌، به‌ ده‌ست ئاردی بێ كوالێتیه‌وه‌ ده‌ناڵێت و ده‌ڵێت ماده‌یه‌كی هاوشێوه‌ی پلاستیكیان تێكه‌ڵ به‌ ئارده‌كه‌ كردووه‌ و بۆنێكی ناخۆشی لێوه‌ دێت هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ كاروباره‌كه‌یان ڕاگرتووه‌ و ناتوانن نانی لێ به‌رهه‌م بێنن و بیده‌ن به‌ خه‌ڵكی هه‌ژار.

بابەتی پەیوەندیدار

قه‌یرانی ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌ ڕۆژئاوای كوردستان و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شارومه‌ندێك له‌ مه‌ریوان

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری ئیلام له‌ ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند شاری ئێران

-

ئیدامه‌ی هێرشی ئاسمانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

-